من بولبولێکم بۆ گوڵ دەخوێنم
گەر گوڵیش نەبێت هەر دەناڵێم
************************
دڵم دەوێت هەموو دڵ
دڵم ناوێت بەبێ دڵ
دڵت بدە بەدڵم
با هەست بکەم دڵ بەدڵم
************************
ئەگەرچی دنیا لەسەر دڵ بەندە
گەر تۆی تیا نەبێ کوا نرخی چەندە؟
************************
ئەوەی بزانی وەفاداری بەرهەمی چییە
هەرگیز نازانێت داری پەشیمانی واتای چییە
************************
ڕێزم هەیە بۆ کەسێک بەقەد هاوین بۆی دەسووتێم
من غەریبی دەکەم ئەو ناپرسێ لێم
************************
ئەگەر چی تۆراوی بەڵام چاوت پڕسۆزە
دونیای من هەردەم بەتۆوە خۆشە
************************
نامەیەکت بۆدەنووسم وشەکان وەک خۆت جوان بێت
لەدڵمەوە بۆ گوڵەکەم وەک سەرەتا و ناونیشان بێت
************************
ئەم شەو باڵای خەمم بەقەد باڵای سنۆبەرە
تکا دەکەم گەر کۆچت کرد روحی من لەگەڵ خۆت بەرە
************************
وەرە ئەمشەو دڵم دەربێنە
بۆ ساتێک لەگەڵ خۆت بینوێنە
************************
هەزاران خۆشی بەیەک دووریت لەناو دەچێت
هەموو ناخۆشی ژیان بەیەک سڵاوت لەیاد دەچێت
************************
شەوانیش یادگارییەکانت دەمخەنە گریان
بێ تۆ مەحاڵە بژیم لەژیان
************************
مەڵێ بێ دەنگە منی لەیاد نەماوە
گولێش بێ دەنگە و جوانی بەسروشت داوە
************************
سڵاو لەچاوانمەوە بۆ چاوانت کە ئارەزووی بینینت دەکات
لەدڵمەوە بۆ دڵت کە هەرگیز لەیادت ناکات
گەر بتۆرێی دڵم گەلێک خەفەت دەخوات
************************
لەناو جوانانان هیوای خۆت هەیە
چونکە جوانی تۆ زۆر بێ وێنەیە
************************
خۆشەویستی بەزەردەخەنەیەک لەدایک دەبێ
بەڵام بەفرمێسک کۆتایی دێ
************************
مرۆڤ دەتوانێت خەمەکانی لەیاد بکات و گوڵێک دوای بۆن کردن فڕێ بدات
بەڵام ناتوانێ خۆشەویستی خۆی لەبیربکات کە لەناوخوێنی هاتوچۆبکات
************************
چۆن بتوانم لە بینایی چاوم ونت بکەم
مەحالە بۆ تەنیا ساتێک لەناو دڵما دەرت بکەم
************************
گیانە کەم لەڕۆژەی کە تۆم دیوە شەو نانووم دەزانی بۆ ؟
چونکە بەڕۆژ دەنووم!
************************
هەموو ڕۆژێک خەمێک میوانمە
کە شەو دادێ زیندانی ڕەش جێی ژوانمە
************************
نامەیەکم بۆ بنێرە با دڵم ئاو بخواتەوە
من ڕوحم بۆتە لاولاو بەچناری باڵاتەوە
************************
چاوم شەیدا سەرنجێکی پڕتاسەتە
هەموو گیانیشم قوربانی یەک هەناسەتە
************************
سةيرى جاوم مةكة با فيري كريان نةبي
ميواني دلم مةبة با لةزيان بيزار نةبي
************************
نابێ ئەم گولە بآ وەفابێ
ئەگەر هەنگ بەشیلەى هەنگوین ئاشنابێ
************************
ئەوە منم ناونیشانى جوانترین گوڵم پێداوە
ئەگەر هەنگ هاتە لات مەترسە
************************
ناوت لەدڵم هەر دەمێنێ
ئەگەر دەریا بمخنکێنێ
ئاگر بمسوتێنێ
ئەگەر با بمبا و بمهینێ
************************
بەڵام ترسام لێدانى دڵ بێزارت بکە گیانەکەم
ویستم ناوت لەسەر دڵم بنووسم
************************
دەرناچم لەخۆشەویستى تۆ
تۆزێک هەناسە بکا هاتووجۆ
تا دلۆپەیەک خوێن مابێ لەگیان
تا دڵ دەوەستێ لەترپەى لێدان
************************
تا لەناو دێرەکان سەیرێکى روخسارت بکەم
ئەو کاتەنەى کە بەتەنیام دەست لەملى شیعر دەکەم
************************
100 دەڵێم خۆشم دەوێ %
25 حەزدەکەم بتبینم %
25 دەمرم لەپێناوت %
25 دڵم تۆى دەوێ %
بیریت دەکەم 25%
************************
دەچمە ماڵیان هەردەم لەئاو دەستە
یارێکم هەیە چاوى زۆر مەستە
************************
گیانە بزانە هیواى من بەس لێو مژینە
زۆر بەتاموو شیرینە
لێوت شانەى هەنگوینە
نظرات شما عزیزان:
من شما را لینک کردم اگه دوست داشتید خوشحال می شم تبادل لینک کنیم
من شما را لینک کردم اگه دوست داشتید خوشحال می شم تبادل لینک کنیم